كەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت

04/01/2020

نەوا
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاژێری داهاتوو راگەیاند، بۆ ئەمڕۆ، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كات لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە، كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت و لە هەندێك كات و شوێنی جیادا باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group