نه‌وا-لاڤه كورده
رۆژی سێشه‌ممه 7-1-2019، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزیی یه‌كه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كات و بهڕیوهبهرایهتییهكانی په‌روه‌رده‌ش ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردوه، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت "هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ده‌چن".
مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وا ده‌رباره‌ی ئاماده‌كاریه‌كان وتی "ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پرسیار و رێكاری هونه‌ری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه كراوه".
وتیشی "ئه‌و شێوازه‌ی ئێستای پرسیاره‌كان، كه هه‌ڵبژاردنه، شێوازێكی زۆرباشه بۆ قوتابیان".
سه‌باره‌ت به دابینكردنی كاره‌باش بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان له خه‌می په‌روه‌رده‌دا بن و وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوكار بێت بۆ دابینكردنی كاره‌با له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دا.
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێی وایه فشاری مامۆستایان، قوتابی به‌ره‌و غه‌شكردن ده‌بات.
ئازاد جه‌لال توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رنامه‌كه‌دا وتی "ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه هه‌یه، چونكه له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ده‌چن و نابێت پشكنین بۆ قوتابیان بكرێت، به‌ڵكو پێویسته متمانه له نێوان مامۆستا و قوتابیان دروستبكرێت، چونكه مامه‌ڵه‌ی مامۆستایان و فشار قوتابیان به‌ره‌و غه‌شكردن ده‌بات".