نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له كه‌ركوك له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستا له پارێزگاكه رونكردنه‌وه ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ده‌ست به‌رێكاره‌كان كراوه بۆ راگرتنی دامه‌زراندن له‌پارێزگاكه".
رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق كه له‌پشكی پارێزگای كه‌ركوكه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق به‌وه‌كاله‌ت، ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه په‌یوه‌ستبوو به "گه‌نده‌ڵی، مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت، به‌رتیل و نادادپه‌روه‌ری" له دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك خرانه‌ڕوو ، دواتر به‌ڵگه‌كان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق كرا بۆ ده‌ستكردن به رێكاره‌كان و راگرتنی دامه‌زراندنه‌كه.
رێبوار ته‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌لای من گرنگ نه‌بێت ئه‌وه‌یه كه كێ داده‌مه‌زرێ به‌ڵام گرنگه دادپه‌روه‌ری له‌دامه‌زراندنی كه‌سه‌كان هه‌بێت، هه‌روه‌كو پێشووتر ئاماژه‌م پێكرد ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌سه‌ڵاته‌كانمان به‌كاربهێنین و به‌ر به‌هه‌ر نادادپه‌روه‌رییه‌ك بگرین".
پێشتر بڕیار درا ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو كارگوزار له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك دابمه‌زرێت و بۆ ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هه‌بوو له‌وه‌ی كه پشكی كورد له دامه‌زراندنه‌كه كه‌مه‌و داوای چاره‌سه‌ركردنی كرابوو.