نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده به دادپه‌روه‌رانه ناوده‌بات و پێشنیازێكی توركمانیش له باره‌ی دابه‌شكردنی پله‌كانی دامه‌زراندن به یه‌كسانی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره ره‌تده‌كاته‌وه.
دوای راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زراوانی په‌روه‌رده له كه‌ركوك ده‌ركه‌وت زیاتر له سه‌دا شه‌ستیان به‌رنه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه‌وتوون و له‌و رووه‌شه‌وه كورد و توركمان ناڕازین و داوای راگرتنی دامه‌زراندنه‌كه ده‌كه‌ن و 9 لایه‌نی توركمانی داوایان كردووه دامه‌زراندنه‌كه به رێژه‌ی یه‌كسانی 32% به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا دابه‌شبكرێت.
له‌و باره‌وه حاته‌م تائی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به سایتی كه‌ركوك ناوی راگه‌یاندووه،"دامه‌زراندن به‌رهه‌مێك بوو بۆ ئه‌و ناوچه عه‌ربییانه‌ی كه كه‌موكورتییان هه‌بوو له مامۆستا، ئه‌وانه‌ی ناڕازیشین ده‌رگای تانه‌دان كراوه‌ته‌وه".
تائی ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ داوای توركمان نین بۆ دابه‌شكردنی پله‌كانی دامه‌زراندن به‌پێی رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا.
به‌پێی لیستی ناوی دامه‌زرێنراوان، نزیكه‌ی هه‌زار و 517 كه‌س له دامه‌زرێنراوان به‌ر پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه‌وتون، كه لانیكه‌م له‌سه‌دا 62ی كۆی دامه‌زرێنراوان ده‌كات، له كاتێكدا كورد نزیكه‌ی 500 دامه‌زرێنراوی به‌ركه‌وتووه، كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20 و توركمانیش زیاتر له‌سه‌دا 17 ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه.