ژیریی دەستكرد یارمەتی شارەزایانی خزمەتگوزاریی دەدات لە كاركردن

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
راپۆرتێكی نوێ ئاشكرای دەكات نزیكەی 94%ی شارەزایانی خزمەتگوزاریی لە هیندستان ژیریی دەستكرد بەكاردەهێنن و رایانگەیاندوە كە ئەو تەكنەلۆژیایە كاتیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی ئاماری كۆمپانیای Salesforce باس لەوەكراوە، زۆربەی دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان لە وڵاتی هیندستان پلانیان هەیە ئەمساڵ وەبەرهێنانی ژیریی دەستكرد لە كارەكانیاندا زیاد بكەن، ئەوان بڕوایان وایە كە ئەو تەكنەلۆژیایە كاتیان بۆ دەگەڕێنێتەوەو تێچوی كاركردن كەمدەكاتەوە.
ئارون كومار بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیاكە رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامبونی چاوەڕوانییەكانی كڕیاران سودەكانی ژیریی دەستكرد لە زیادبوندان لە بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی تێچو، ژیریی دەستكرد و داتاكان ئاستی ئەزمونی كڕیاران لە داهاتودا بەرز دەكەنەوە، لەگەڵ ئەوەی ژیریی دەستكرد بەهای خۆی بە چەندین حاڵەتی بەكارهێنان دەسەلمێنێت، دەرفەتی دروستكردنی داهاتیش دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group