نه‌وا-كاروان مه‌حمود
جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری دارایی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگیرابێت و ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه".
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگادار نه‌كراوین كه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و پێداویستییه‌كانی دیكه كه وه‌ك هاوكاری ده‌درایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگیرابێت".
راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌ئێمه وتراوه ته‌نها مه‌شقی پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه.
له‌باره‌ی راگرتنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ساڵانه ده‌درایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان جه‌ختیكرده‌وه، به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگرتنی هیچ هاوكارییه‌ك ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.