زەریف: عیراقییەكان بیانەوێت هێزەكانی ئەمریكا بمێننەوە دژایەتی ناكەین

15/01/2020 عێراق

نەوا
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بكات و دەشڵێت "ئەمریكا تەنها نەهامەتی بۆ عیراق هێناوە".
محەمەد جەواد زەریف لە پانێڵێكدا سەبارەت بەبونی ئەمریكا لە عیراق و داواكاریەكان بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەو وڵاتە، لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان وتی "بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عیراق تەنها كاری تیرۆریستی ئەنجامدەدەن و واشنتۆن هەوڵێكی زۆریدا بۆئەوەی پەرلەمانی عیراق بڕیاری دەركردنی هێزەكانیان نەدا".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریكا تەنها نەهامەتی بۆ عیراق هێناوە و ئەگەر عیراقییەكان لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتەدا بن ئەوا تاران دژایەتی ناكات، تەنانەت ئەوان داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان نەكردوە.
سەبارەت بەكوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی وڵاتەكەی لە هێرشێكی ئاسمانی لە بەغداش، زەریف وتی "دۆناڵد ترامپ پێش 7 مانگ فەرمانی كوشتنی سولەیمانی دەركردوە و تەنها داعش و ترامپ خۆشحاڵن بە كوشتنی".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group