نه‌وا
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به هۆی خواستی وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ په‌نابردن بۆ رێگه‌چاره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، سه‌ر له‌نوێ سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنرێنه‌وه.
ستیڤن منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆی چڕیان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپیه‌كانیان هه‌بووه له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و راگه‌یه‌نراوی ئه‌م دواییه‌ی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بووه.
وتیشی، خواستی ئه‌و سێ ولاته ئه‌رووپیه بۆ په‌نابردنه به‌ر میكانیزمی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كه به رێكاری په‌له‌پیتكه ناوبراوه، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر ئێران.
رۆژی سێ شه‌ممه به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وه‌ك سێ ولاتی ئه‌وروپی به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌وتۆمی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران هۆشداریان دایه حكومه‌تی تاران كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی هه‌ڵپه‌سرادنی پابه‌ندیه‌كانی به‌و رێككه‌وتنه، ناچار ده‌بن په‌نا بۆ میكانیزمی په‌له‌پیتكه ببه‌ن، كه ئه‌و كێشه‌یه له رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئێران، حكومه‌تی تاران به پێنج قۆناغ پابه‌ندیه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵپه‌سارد.