نه‌وا
له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا دوای كۆتاییهاتنی نوسینی راپۆرتی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای چاكسازی، راپۆرته‌كه په‌سه‌ندكراو بڕیاره رۆژی پێنجشه‌مه له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی، دارایی و كاروباری ئابوری، ناوخۆ، شه‌هیدان، كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه پێكهاتبو له د.ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیارانه‌ی كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاساكه خرابونه‌ڕو بۆئه‌وه‌ی راپۆرته هاوبه‌شه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه په‌سندبكرێت.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای كۆتاییهاتنی نوسینی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان راپۆرته‌كه په‌سه‌ند كرا‌و بڕیاره رۆژی پێنجشه‌مه له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سند بكرێت.