نه‌وا
پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران و به‌فر روو له هه‌رێمی كوردستان بكات و چه‌ند رۆژێك بمێنێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه "ئه‌مشه‌و له‌كاته‌كانی دره‌نگدا كاریگه‌ری باران كارده‌كاته‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان. له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تا ئاستی بارانبارین رێژه‌ی كه‌متر ده‌بێت، به‌ڵام له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری بارانبارین زیاتر ده‌بێت و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت. ئاستی باران و به‌فر له سنووری پارێزگای دهۆكیش كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت".
راشیگه‌یاندوه، ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه تاكو رۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و ئه‌گه‌ری هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی تۆز و خۆڵیش بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌مان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت.