یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ عیراق به‌جێبهێڵن

16/01/2020 جیهان

نه‌وا
وته‌بێژی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی عیراق به‌نیازبن عیراق به‌جێبهێڵن.
پیته‌ر ستانۆ وته‌بێژی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌‌ كه‌ گوایه‌ به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ به‌نیازن عیراق به‌جێبهێڵن و وتیشی:‌ "یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رگیز عیراق به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكارییه‌كانیان بۆ گه‌لی عیراق".
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا وتیشی:‌ "له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق به‌رده‌وام ده‌بن".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی چوار شه‌ممه‌ هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق دڵنیا كراومه‌ته‌وه‌، كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان بمێننه‌وه‌ بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌ عیراقییه‌كان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group