نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی عیراق ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی گوشاره‌وه خۆپیشاندانی ملیۆنیی سبه‌ینێ بۆ هه‌ینی داهاتو دواخراوه.
د.رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عیراق له‌به‌رنامه‌ى "ئاراسته"ى رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه هه‌ر قه‌ته‌ر نییه رۆڵ له عیراقدا ده‌گێڕێت، به‌ڵكو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساش رۆڵیان هه‌یه و وتى "موقته‌دا سه‌در له‌ژێر فشاری به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێى بۆ هه‌ینى داهاتو دواخستوه".
وتیشى "قه‌ته‌ر گرفتى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى ئیماراتى-سعودى هه‌یه و تا ئه‌و گرفتانه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كات، ناتوانێت له‌ناو سوننه‌كانى عیراقدا هه‌نگاوبنێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.هه‌ورامان عه‌لى ئه‌ندامى بۆردى ئینستتیوتى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكی-كوردى له‌باره‌ى جموجوڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان و عیراق وتى "سیاسه‌تى كوردى هه‌ڵه‌یه و نه‌یتوانیوه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى تاوبدات، چونكه سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌و جۆره‌یه، كه كاراكته‌ره‌كان به‌كارده‌هێنرێن تا پێویستییان پێیانه و دواتر په‌راوێزیان ده‌خه‌ن تا جارێَكى دیكه پێویستییان پێیان ده‌بێته‌وه".
وتیشى "شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندى قه‌ته‌ر نییه، بۆیه به‌وجۆره هه‌وڵى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ده‌دات و ده‌شتوانێت رۆڵ بگێڕێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو ده‌بێت یان نا ئه‌وه به‌ده‌ست قه‌ته‌ر نییه".