نه‌وا
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه لایه‌نه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوك، دژی نادادپه‌روه‌ری له دامه‌زراندن، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌سه‌رئاستی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان كۆبونه‌وه و دژی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه له دامه‌زراندنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌راندا له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه بڕیاریان دا سبه‌ینێ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكدا خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
ناڕه‌زایی و بڕیاری خۆپیشاندانی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌دێت، به بڕیاری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه، له كۆی 2 هه‌زار و 885 پله‌ی وه‌زیفی بۆ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، هه‌زار و 850 پله‌ی وه‌زیفی به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دانراوه، له‌به‌رانبه‌ردا 500 پله‌ی وه‌زیفی به كورد و 412 پله‌ی وه‌زیفی به توركمان دابینكراوه، كورد و توركمانیش ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.