زانیاری نوێ لەبارەی گیان لەدەستدانی كۆبی براینت ئاشكرادەكرێت

08/02/2020 وەرزش

نەوا
میدیای ئەمریكی زانیاری و وردەكاری نوێ لەبارەی روداوی گیان لەدەستدانی كۆبی براینت ئەستێرەی پێشوی تۆپی باسكە بڵاودەكەنەوە، كە كۆتایی مانگی رابردو لەگەڵ جیانای كچی و 7 كەسی دیكە هێلیكۆپتەرەكەیان تێكشكا.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "یو ئێس ئەی تودەی"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، هێلیكۆپتەرەكە ئامێری روبەڕوبونەوەی بەریەككەوتنی شەپۆلەكانی خراپی كەشوهەوای تێدا نەبوە، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ فڕۆكەوانەكان بۆئەوەی روبەڕوی خراپترین دۆخی كەشوهەوا ببنەوە.
پێشتر ئەنجومەنی ئاساشی نیشتمانی بۆ گواستنەوە لە ئەمریكا كۆمپانیاكانی راسپارد بۆئەوەی ئەو ئامێرە لە هێلیكۆپتەرەكانیان دابنێن بۆئەوەی لە كاتی گەشتكردن لە ساتی دۆخی خراپی كەشوهەوادا سودی لێببینن و بەرچاویان رون بێت.
كۆبی براینت لە 26ی مانگی رابردو بەڕێگاوە بو بۆ بینینی یارییەكی تۆپی باسكە، بەڵام لە دوری 53 كیلۆمەتر لە شاری لۆس ئەنجلوس كەوتە خوارەوە و لەگەڵ كچەكەی و هاوڕێ و فڕۆكەوانەكەش گیانیان لەدەستدا.
 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group