نه‌وا
له دوای ئه‌و ئاسته نایابه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی پێشكه‌شی ده‌كات، ڤێرجل ڤان دایك دڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی سه‌رنجی ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه ئیتاڵییه‌كان ساری ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتودا ئه‌و یاریزانه په‌لكێشی خانمه پیره‌كه بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 150 ملیۆن پاوه‌ندی دیاری كردوه، كه به‌رانبه‌ر نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاره.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی به‌ریتانی له زاری ڤێرجل ڤان دایك-ی ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌نداوه رونیكردۆته‌وه، هیچ نیازێكی نییه یاریگای ئانفێڵد به‌جێبهێڵت به تایبه‌ت له ئێستادا، كه یانه‌كه‌ی نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی خولی نایابی ئینگلیزی له دوای 30 ساڵ چاوه‌ڕوانی.