لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەنگۆی جێگیركردنی موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران رەتدەكاتەوە

09/02/2020 عێراق

نەوا
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی دەوڵەت جێگیر دەكرێت و ناگۆڕێت، تەئكیدیش دەكاتەوە هیچ گفتوگۆیەك لەوبارەیەوە نەكراوە.
لیژنەكە لەبەیاننامەیەكدا جەختیكردوەتەوە، سەریان لەو لێدوان و پروپاگەندانەی بڵاودەكرێنەوە سوڕماوە، كە گوایە موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی دەوڵەت جێگیر دەكرێت دیاری دەكرێت، چونكە لیژنەكە هیچ گفتوگۆیەكی لەوبارەیەوە نەكردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو لێدوانانە تەنها پروپاگەندەی هەڵبژاردن و تێكەڵكردنی كارتەكانە، مەبەست لێی ناشرینكردنی ناوی لیژنەكە و پەرلەمانە.
لیژنەی دارایی داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن، كە ئەندامانی لیژنەكەن و بەمافی خۆیشی دەزانێت بەیاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو كەس و دەزگایانەدا بكات، كە ئەو جۆرە درۆ  و پروپاگەندانە بڵاودەكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group