فه‌تح: یه‌كێتى و گۆڕان له‌ پشكى خۆیان له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق خۆشبون

12/02/2020 عێراق

نه‌وا
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح ئاشكرایكرد، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق-یان راگه‌یاندوه‌، له‌ پشكی وه‌زاریی خۆیان خۆش ده‌بن.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه‌، پێشتر چه‌ند لایه‌نێك ناڕازى بون به‌ كاندیدكردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، به‌ڵام دواتر په‌شیمانبونه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، هه‌ردوو حزبى كوردى "یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان" و "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان" ئه‌وه‌یان به‌ عه‌للاوى راگه‌یاندوه‌، كه‌ له‌ پشكى خۆیان له‌ حكومه‌ت خۆشده‌بن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group