كابینەی نوێی حكومەتی عیراق تەواو بوە.. كەی رادەگەیەنرێت؟

13/02/2020 عێراق

نەوا
محەمەد خالدی سەرۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" ئاشكرایكرد، كابینەی نوێی حكومەت تەواو بوە و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رادەگەیەنرێت.
خالدی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران تەواو بوە و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 16-2-2020 بەشێوەیەكی فەرمی رادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، عەللاوی تەواوبونی كابینەكەی بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە رادەگەیەنێت و داواش لە پەرلەمان دەكات كۆبونەوەی بەپەلە بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی رێكبخات.
محەمەد خالدی رونیشیكردوەتەوە، لەلایەن هەندێك فراكسیۆنەوە فشار هەیە، بەڵام واتای ئەوە نییە كاریگەری لەسەر تێپەڕاندنی كابینەی حكومەت دەكات لەناو پەرلەماندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group