فارس عیسا: بەشە بودجەی هەرێم رانەگیراوە و وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی كردوە

18/02/2020

نەوا
فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رەتیكردەوە بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە راگیرابێت، پەلەمانتارێكی گۆڕانیش دوپاتیدەكاتەوە، دواكەوتنی ناردنی پشكی هەرێم كێشەیەكی هونەرییە نەك شتی تر.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوپاتیكردۆتەوە، ئەوەی لە راگەیاندنەكانەوە باسكراوە لەبارەی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم راست نییە و فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی واژۆ كردوە و دەنێردرێت.
فارس عیسا وتوشێتی، دواكەوتنی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بەهۆی هەندێك گۆڕانكاریی نێوخۆی وەزارەتی دارایی عیراقەوە بوە.
لای خۆیەوە هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق، لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاندوە، پشكی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا ئەم ساتە هیچ گرفتێكی نییە و ئەو دەنگ و باسانەی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە راست نین.
‏پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وتوشیەتی "زیاتر لە سەرچاوەیەك بۆیان تەئكیدكردوینەتەوە، كە پشكی هەرێم وەك خۆیەتی و گرفتی نییە و دواكەوتنی كێشەیەكی هونەرییە نەك شتی تر".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group