نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی شكست بهێنێت، سیسته‌می سیاسیی عیراق دوای ساڵی 2003 به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت و عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی رایگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری شكستپێهێنان به حكومه‌ته‌كه‌ی، ده‌رگاكان به‌یه‌كجاری به‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ركی له كاروباری ناوخۆی وڵات‌دا ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به ئاژانسی به‌ترای ئوردنیی وتووه، عه‌للاوی داوای هاوكاریكردنی بێمه‌رجی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشك بكرێت له هه‌ڵبژاردنی تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخرێته كاروباره‌كه‌یه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، عه‌للاوی پاڵپشتی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان و حزبه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش به‌ڵێنیداوه، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات و كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه بڕهوێندرێنهوه، كه ماوه‌ی چوار مانگه شه‌قامی عیراقی ته‌نیوه.