شنگالی: كاندیدێك كە هەڵبژاردنی دۆڕاندوە چۆن دەتوانێت حكومەتێكی سەركەوتو پێكبهێنێت؟

22/02/2020 عێراق

نەوا
ماجد شنگالی پەرلەمانتاری پێشووی عیراق دەڵێت، دیموكراسییەكەی عیراق عەجیب و غەریبە، كاندیدێك هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەساڵی 2018 دۆڕاند ئێستا چۆن دەتوانێت حكومەتێكی سەركەوتو پێكبهێنێت.
شنگالی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "لە دیموكراسییە غەریب و عەجیبەكەی عیراقدا پاڵێوراوێك، كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا لەساڵی 2018 تەنها 501 دەنگی بەدەستهێناوە، ئێستا بوەتە باشترین بژاردە بۆ پێكهێنانی حكومەت".
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پاڵێوراوە دەیەوێت حكومەتێكی سەربەخۆ و بەهێز پێكبهێنێت بۆ راستكردنەوەی رێچكەی عیراق و هەستانەوەی.
بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە بۆئەوەی CV كاندیدەكانی و كارنامەی حكومەتەكەی بخاتە بەردەستیان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group