داوا ده‌كرێت عیراق بخرێته‌ قۆناغى ئاگاداریى ته‌ندروستى "ج"ه‌وه‌

22/02/2020 عێراق

نه‌وا
عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عیراق داوا ده‌كات به‌هۆى مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ عیراق بچێته‌ قۆناغى ئاگاداریى ته‌ندروستى "ج"ه‌وه‌.
به‌یاتى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وڵاتانى هاوسێى عیراق ئاشكرایانكردوه‌، كه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ خاكه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌هۆى لاوازى هۆشیاریى ته‌ندروستى لاى هاووڵاتیان پێویسته‌ عیراق بچێته‌ قۆناغى ئاگادارى ته‌ندروستى "ج"ه‌وه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، پێویسته‌ هاریكارى راسته‌قینه‌ له‌نێوان دامه‌زراوه‌ حكومى و ناحكومى و راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشدارى ته‌ندروستى، ئه‌وه‌ش له‌پێناو خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گردبونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ ناپێویسته‌كان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group