موقتەدا سەدر هەڕەشەی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات

22/02/2020 عێراق

نەوا
رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، ئەگەر متمانە بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی نەدرێت، یان حكومەتەكە لە ئاست چاوەڕوانی گەلدا نەبێت، ئەوا خۆپیشاندانی ملیۆنی رێكدەخات.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بڵاوكردەوە و تیایدا داوای كرد پەرلەمان بە زوترین كات متمانە بە كابینەی محەمەد تۆفیق عەللاوی بدات.
هەروەها كابینەكەی عەللاوی بە حكومەتێك ناوبردووە كە دوورە لە پشك پشكێنە و لەو رووەشەوە داوای پەلەكردن لە پێدانی متمانە بەو حكومەتە كردووە.
رێبەری رەوتی سەدر هەڕەشەی ئەوەشی كردوە، ئەگەر متمانە بە كابینەكەی عەللاوی نەدرێت یاخود كابینەكە لە ئاست چاوەڕوانییەكان و رەزامەندی گەل و مەرجەعیەتدا نەبێت، ئەوا دەست بە خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەنەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group