ئێران.. بەهۆی كۆرۆناوە دەوامی زانكۆ و قوتابخانەكان بۆ ماوەیەكی كاتی راگیران

23/02/2020 جیهان

نەوا
حكومەتی ئێران بەردەوامە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەشدا بەفەرمانی حكومەت لە پارێزگاكانی تارانی پایتەخت، قوم، ئەردەبیل، مەركەزی، گەیلان، هەمەدان، قەزوین، ئەلبورز و مازەندەران، لە زانكۆكان، ناوەندەكانی پەروەردەی ئایینی، قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكان كرا بە پشوو.
لە ژمارەیەك پارێزگا پشووەكە تەنها بۆ رۆژێكە و لە ژمارەیەكیان بۆ دوو رۆژ و لە ژمارەیەكی دیكەشیان بۆ هەفتەیەكە، ئەگەریشی هەیە ئەم ماوەیە درێژ بكرێتەوە.
هەروەها تەواوی چالاكییە وەرزشییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 10 رۆژ دواخران و چالاكییە هونەرییەكانیش هەڵوەشێندرانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group