تائێستا 9 كەس لە ئێران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

23/02/2020 جیهان

نەوا
سێ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا، بۆیە حكومەتی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەمرۆ لایەنە تەندروستییەكانی ئێران ئاشكرایانكرد، سێ كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە گەیشتە 9 كەس، هەروەها 15 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی توشبوانی گەیشتوەتە 43 كەس.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بەفەرمانی حكومەت، لە پارێزگاكانی تارانی پایتەخت، قوم، ئەردەبیل، مەركەزی، گەیلان، هەمەدان، قەزوین، ئەلبورز و مازەندەران، لە زانكۆكان، ناوەندەكانی پەروەردەی ئایینی، قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكان كرا بە پشوو.
لە ژمارەیەك پارێزگا پشووەكە تەنها بۆ رۆژێكە و لە ژمارەیەكیان بۆ دوو رۆژ و لە ژمارەیەكی دیكەشیان بۆ هەفتەیەكە، ئەگەریشی هەیە ئەم ماوەیە درێژ بكرێتەوە.
هەروەها تەواوی چالاكییە وەرزشییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 10 رۆژ دواخران و چالاكییە هونەرییەكانیش هەڵوەشێندرانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group