نه‌وا
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی فیدراڵی كۆبووه‌وه و ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌لی كاری یه‌كسان بۆ عیراقیه‌كان فه‌رهه‌م بكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یه‌ناندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، " به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد، له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی فیدراڵی مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌بد و شاندی یاوه‌ری".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له گرنگی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرده‌وه، له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌وپێشبردن و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان له دامه‌زراندنی هاووڵاتیان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی بنه‌مای یه‌كسانی له دامه‌زراندندا، هه‌روه‌ها دووپاتی له پێویستی پێشخستنی دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یكه‌ری خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی توانای كارمه‌ندانی خزمه‌تی گشتی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی چاكسازی له‌دامه‌زراوه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار بۆ بێكاران و فه‌راهه‌مكردنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كرده‌وه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه، "هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه باسیان له كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌ت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه كرد كه به‌ده‌ست هاتووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری خزمه‌تی ده‌وڵه‌تدا، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونی جیهان له بواره‌كانی كار و ئابووریدا بگونجێت".