نه‌وا
بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توركیا و ئه‌فغانستان سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داخست.
فه‌خره‌دین قۆجه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند شوێنێكی ئێران، بڕیاریان داوه سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دابخه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند، كه داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌شێوه‌ی كاتی ده‌بێت و دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه ده‌روازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی ئه‌فغانستانیش رایگه‌یاندووه، گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه و ده‌روازه سنوریه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخستووه.
له‌ئێستادا به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه و ته‌ندروستی ئێران، نزیكه‌ی 48 كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.