نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوونمان له ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی تیمی ته‌ندروستییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی په‌تاكه له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
د. سه‌باح مه‌حمود زیباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و تیمه ته‌ندروستیه‌كان و چۆنێتی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و تیمه ته‌ندروستییه‌كان كۆده‌بێته‌وه تاوه‌كو به‌ووردی ئاگاداری هه‌نگاوه‌كان بین له‌وباره‌یه‌وه.
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامده‌درێت و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌نگاوه‌كان ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه تائێستاش هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له جیهانداو جگه له‌وه‌ش بۆ سێ چین زۆر گرنگه زیاتر بایه‌خ به خۆپاراستن بده‌ن ئه‌وانی "منداڵ، كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌رگرییان لاوازه" به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رزی كیمیایی به‌كارده‌هێنن و توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌و، ئه‌وه‌شی چاودێریمان كردووه له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كه له‌ئێستادا په‌تای كۆڕۆنای تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه رێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌رو هه‌ركه‌س بێته ناو سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌خرێته ژێر چاودێری و پشكنینی پزیشكی پێویستی بۆ ده‌كرێت".