نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، (كیت) ئامێری دیاریكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌ی دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان (كیت) ئامێری ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابینكراوه.
وتیشی "ئه‌و كیته بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كانی توشبونه، ئه‌نجامه‌كان ده‌خاته‌ڕو".
ئه‌مڕۆ حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له شاری نه‌جه‌فی باشوری عیراق و به‌حرێن و كوێت و ئه‌فغانستان تۆماركران.