نه‌وا
رێكخه‌ری ژوری په‌رله‌مان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌جێندای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا په‌رله‌مان بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه و گۆڕان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات په‌رله‌مان ببێته ناوه‌ندی بڕیار بۆ هه‌مو پرسه چاره‌نوسسازه‌كان.
كاردۆ محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژوری په‌رله‌مان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی باسی له بایه‌خی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كاری په‌رله‌مانیی كردووه‌و رایگه‌یاندووه، له ئه‌جێندای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا په‌رله‌مان بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه، باسی له‌وه‌شكردووه، به‌گرنگی ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستورێكی دیموكراتی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه.
رێكخه‌ری ژوری په‌رله‌مان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئۆپۆزسیۆن بێت یاخود ده‌سه‌ڵات به‌رگری له‌و به‌ڵێنانه ده‌كات كه به‌خه‌ڵكی كوردستانی داوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق كاردۆ محه‌مه‌د وتی: "له به‌غدا كێشه‌یه‌كمان هه‌یه كه كێشه‌ی نیشتیمانیی كورد و مافی ده‌ستوریی كورده، ئه‌م بابه‌ته له ستراتیژی به‌رگری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی چۆن بتوانین به‌شداریمان رۆڵی هه‌بێت له پاراستنی ئه‌و مافانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به "خاك، سامان، بودجه، هاوبه‌شیی راسته‌قینه و مافی هاووڵاتیان"ه‌وه هه‌یه، كه فراكسیۆنه‌كه‌مان له په‌رله‌مانی عیراق كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات".