نەوا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایدەكات، ئێران توانیویەتی پاش چین، زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆرۆنا چارەسەربكات.
ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكردەوە، كیانوش جیهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستیی جیهانیWHO ، ئێران توانیویەتی پاش چین، زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆرۆنا چارەسەربكات".
جیهانپور راشیگەیاندوە، بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێران توانیویەتی بە دەرمان و چارەسەری یەكجاریی لانیكەم 123 نەخۆشی كۆرۆنا بكات، بەوەش كەوتۆتە سەرووی وڵاتانی سەنگاپورە، ئیتاڵیا، ژاپۆن و كۆریای باشور، بەڵام لە پاش چین لە پلەی دووەمی چارەسەری توشبوانی كۆڤید 19 دێت.