نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، 15 كه‌سی تر له‌و وڵاته به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبوانیش بۆ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
كیانوش جه‌هانپور وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، 15 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردون گه‌یشتوه‌ته 92 كه‌س.
راشیگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران تووشی كۆرۆنابوون دوو هه‌زار و 992 كه‌سه و 552 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران كۆرۆنا 28 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه و زۆرترین رێژه‌ی تووشبوانیش له پارێزگاكانی تاران، قوم و گیلانن.