كورتهێنانی بودجەی 2020ی عیراق دەگاتە 51 تریلیۆن دینار

07/03/2020 عێراق

نەوا
كورتهێنانی بودجەی 2020ی عیراق دەگاتە 51 تریلیۆن دینار، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش باس لە چەند رێكارێك دەكات بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانەكە بۆ 25 ترلیۆن دینار.
حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، پێشبینییەكان بۆ كورتهێنانی بودجەی 2020ی عیراق بەرزبۆتەوە 51 تریلیۆن دینار، بۆیە چاوەڕێی ئەوەن حكومەتێك بە تەواوی دەسەڵاتەكانەوە پێكبهێنرێت و دوای ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجە دەكۆڵێتەوە و ئەولەوییەتەكانی حكومەتەكەی دیاریدەكات، پرۆژەیاساكە بنێرێت بۆ پەرلەمان، لەوێشەوە لیژنەی دارایی كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی 2020 بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بۆ كەمكردنەوەی خەرجییە ناپێویستەكان و زیادكردنی داهات.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پێی وایە، دەكرێت كورتهێنانی بودجەی 2020 كەمبدرێتەوە بۆ 25 تریلیۆن دینار، بە گۆتنەبەری ئەو رێكارانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group