نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم توشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی به كۆرۆنا راگه‌یاند، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 48 ساڵانی خه‌ڵكی ناحیه‌ی ته‌وێڵه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و پێشتر له ئێران بوه.
له نوێترین راگه‌یه‌ندراویدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاماری 24 كاژێری پێشوتری كۆرۆنا ئاشكرایكردوه، پشكنین بۆ 251 كه‌س ئه‌نجامدراون، كه 184-یان له شاری هه‌ولێر بوون و 67 كه‌سیان له شاری سلێمانی، پشكنینی 9 كه‌سیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچو و ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، كه‌سێكیان له هه‌ولێره و هه‌شت كه‌سیان له سلێمانین، كه پێشتر راگه‌یه‌ندرابون، توشبویه‌كی نوێش تۆماركرا، كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی ته‌وێڵه‌یه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێو راگه‌یه‌ندراوه‌كه، توشبوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێشتر له ئێران بوه و كارانتین كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ده‌شڵێت، تائێستا 3 هه‌زار و 219 كه‌س له 30 شوێنی جیاواز كارانتین كراون، ئێستا ته‌نها 842 كه‌س له كارانتین ماونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 377 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو كه‌سوكاریان.
له‌ئێستادا كۆی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 28 كه‌س، كه یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستداوه، كه‌سێكیش له ڤایرۆسه‌كه چاكبوه‌ته‌وه.