وتەبێژی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌: 250 مۆڵەتی شوفێری دەستی بەسەردا گیراوە

14/03/2020

نەوا
دوای ئەوەی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ-وە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شوفێرانی كرد ئەگەر بێنە سەرشەقامەكان غەرامە دەكرێن، وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت: "250 مۆڵەتی شوفێری دەستی بەسەردا گیراوە".
كاروان محەمەد وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: "بەهۆی پابەند نەبوونی شوفێران بە قەدەغەی هاتوچۆوە 250 مۆڵەتی شوفێری دەستی بەسەردا گیراوە".
ئەوەشی وتووە: "هەر شۆفێرێك مۆڵەتی لێوەرگیراوەو جارێكی دیكە بێتەوە سەرشەقامەكان، ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت". 
وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ راشیگەیاندووە، دوای تێپەراندنی ئەم دۆخەش ئەو شۆفێرانەی سەردان دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەكانیان جگە لەوەی سزای دارایی دەدرێن، دەنێردرێن بۆ هاتوچۆی ناوشار بەمەبەستی هێنانی ئەستۆپاكی و هەر سزایەكی پێشتری لە سەر بێت، دەبێت بڕی ئەو سزایانە بدات بە سزا نوێ یەكەشیەوە ئەو كات مۆڵەتەكەی دەدرێتەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group