وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: كه‌سێك له‌ دهۆك توشی كۆرۆنا بوو

19/03/2020

نه‌وا
لە دهۆك یەكەم توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، یەكەم توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆك دەستنیشانكرا، كە پیاوێكی تەمەن 50 ساڵانە و لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
دهۆك هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان كەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و قەدەغەی هاتوچۆش لەوێ جێبەجێدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group