كارگەیەكی گەورەی كۆرۆنا دادەخرێت

24/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەرجەم مرۆڤەكان لەسەرتاسەری جیهان بۆتە دێوەزمە و جێی ترس و نیگەرانیەكی زۆرە، بەڵام بۆ كۆمپانیایەك و دانیشتوانی گوندێك دڵەڕاوكێ و زیانەكان چەند قاتن.
كۆمپانیای دروستكردنی بیرەی كۆرۆنا، كە لەسەرتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ملیۆنان دۆلار زیانی بەركەوتووە، ئەوەش تەنها بە هۆی لێكچوونی ناوەكەی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە، لە ئێستادا رووبەڕووی زەربرێكی تر بوەتەوە.
كۆمپانیاكە بڕیاربوو بە بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كارگەیەك لە مەكسیك دروست بكات و 60%ی كارەكانیشی تەواو بووە، بەڵام بە پشت بەستن بە راپرسیەكی دانیشتوانی دەوروبەری كارگەكە، دەسەڵاتدارانی مەكسیك هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دروستكردنی ئەو كارگەیان راگەیاندووە.
لەلایەكی ترەوە لە نەمسا، بەرپرسانی گوندێكی گەشتیاری بە ناوی "زانكت كۆرۆنا ئام وێكسڵ" كە بە واتای كۆرۆنای پیرۆز دێت، ناچار بوون لەبەر ئەوەی ناوی گوندەكەیان نەبێتە هۆی خۆبەدورگرتنی گەشتیاران، بیر لە گۆڕینی ناوی گوندەكەیان بكەنەوە.
هێمای ئەو گوندە مێرولەیەك كە جلی خۆجێیی ئەو ناوچەیەی لەبەردایە و لەسەری نوسراوە كۆرۆنا.
گوندەكە 400 دانیشتووی هەیە و یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەكانی نەمسا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group