نه‌وا
12 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان چاكبونه‌وه، سیانیان له هه‌ولێر و 12-یان له سلێمانی، به‌وه‌ش تا ئێستا 51 توشبو ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا چاكبونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی سێ توشبوی كۆرۆنای راگه‌یاند، یه‌كێكیان ئه‌و نه‌خۆشه بوه كه دۆخی ناجێگیر بوه و باری ته‌ندروستیی خراپ بو.
لای خۆیه‌وه دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، نۆ حاڵه‌تی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی چاكبونه‌ته‌وه، دوای چاره‌سه‌ركردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
راشیگه‌یاند، تائێستا كۆی گشتیی چاكبوه‌كان له شاری سلێمانی 48 كه‌سن.
به‌گشتیش له هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28-3-2020) 51 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه.