نه‌وا
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مره‌خ له باكوری كوردستان به گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌كرا.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، نالان ئۆزئایدن هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مره‌خ كه له زیندانی به‌شی ژنانی تارسوسدا ده‌ستگیركرابوو، سێ ڕۆژه به گومانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له مێردین له كه‌ره‌نتینه‌دایه، ئۆزئایدن پێشتر به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سڕبونی ده‌ستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له تارسوس گواسترایه‌وه.
ئۆزئادین به‌رله‌وه‌ی بۆ زیندانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی مێردین بگوازرێته‌وه به گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینی بۆكراوه و له ئێستادا له نهۆمی سێیه‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌دا له كه‌ره‌نتینه‌دایه.
تا ئێستا به ته‌واوی نازانرێت ئۆزئایدن توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه یاخود نا.