په‌رله‌مانتارێكى كورد: هه‌ڵوێستى كورد له‌سه‌ر عه‌دنان زورفى جێگیره‌

04/04/2020 عێراق

نه‌وا
رێبوار به‌روارى ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستى كورد له‌سه‌ر عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتو جێگیره‌ و كورد چاوه‌ڕێى هه‌نگاوى ئیجابیى ناوبراوه‌، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێى رێككه‌وتنى لایه‌نه‌ شیعه‌كانیشه‌ له‌سه‌رى.
رێبوار به‌روارى ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "فراكسیۆن و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌ گفتوگۆ و چاوه‌ڕێى لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت رێكبكه‌ون، هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌حه‌دا هه‌ن، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت چاره‌سه‌ریان بۆ دابنێت و جێبه‌جێیان بكات".
وتیشى "ئه‌وه‌ى له‌ هێزه‌كان داواكراوه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌كان و دورخستنه‌وه‌ى عیراقه‌ له‌ ململانێ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى كورد له‌سه‌ر زورفى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هه‌ڵوێستى كورد جێگیره‌ و چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى ئیجابى ده‌كه‌ین له‌ عه‌دنان زورفى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان  و ده‌سته‌ دبلۆماسیه‌كان له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ ئاماده‌كردنى زه‌ویه‌كى گونجاو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى و تێپه‌ڕاندنى.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group