نه‌وا
به به‌شدارى زیاتر له 70 كۆمپانیا و زانا و سه‌رمایه‌دار و رێكخراو له 30 ده‌وڵه‌تى جیاواز، هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تیى دژبه ڤایرۆسى كۆرۆنا پێكهێنرا و ئامانج لێى به هاناوه‌چونی ئه‌و ناوچانه‌ى جیهانه، كه هه‌ژارن و ئه‌گه‌رى هه‌یه ڤایرۆسه‌كه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه.
گۆڤارى "لانسێت"ى زانستى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئامانج له دروستكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بۆ هاوكاریكردنى ئه‌و ناوچانه‌یه، كه هه‌ژارن و ئه‌گه‌رى هه‌یه ڤایرۆسى كۆرۆنا تێیاندا كاره‌سات بنێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیستمى ته‌ندروستییان لاوازه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه زیاتر له 70 دامه‌زراوه له 30 ده‌وڵه‌تى جیهان له‌خۆده‌گرێت، كه زانایان، ناوه‌نده پزیشكییه‌كان، په‌یمانگاكان، رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان، سه‌رمایه‌داران و چه‌ندین لایه‌ن و رێكخراوى تر به‌شدارن له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا.
لاى خۆیشیه‌وه رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى پێشوازیى له‌و هه‌نگاوه كردوه و ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه.
كارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئه‌فریقا، ئه‌مریكاى لاتین، خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتى ئاسیا ده‌گرێته‌وه و له‌و ناوچانه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌كان له ڤایرۆسى كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنى توشبوه‌كان خێراتر ده‌كرێن، بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌و وڵاتانه بتوانن سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى پێویست دابنێن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه.