نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف ئاشكرایكرد، 34 حاڵه‌تى نوێى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كران و ته‌ندروستى به‌سره‌ش 9 حاڵه‌تى نوێ و 12 چاكبونه‌وه‌ى راگه‌یاند.
ره‌زوان كامل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى 143 پشكنین ده‌ركه‌وتوه 34 كه‌سیان توشبوی ڤایرۆسه‌كه بوون، كه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ توشبوه‌كانى پێشوو هه‌بوه.
ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، تائێستا كۆى سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كان له پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌یشتوه‌ته 175 حاڵه‌ت، 49 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه، 4-یشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى پارێزگاى به‌سره بڵاویكردوه‌ته‌وه، شه‌ممه 9 توشبوى تر‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون و 12 توشبوى تریش چاكبونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش كۆى توشبوان گه‌یشتوه‌ته 122 كه‌س، 10 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 36 توشبو چاكبونه‌ته‌وه.