ئەو ئۆتۆمبێل و كەسانە راگەیەنرا كە دەتوانن لە 48 كاتژمێرەكەدا هاتوچۆ بكەن

04/04/2020

نەوا
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەو ئۆتۆمبێل و كارمەندانەی دەستنیشان كرد كە لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا رێگری لە هاتوچۆیان ناكرێت.
بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر كارمەندانی بانك و گەنجینە كە سەرقاڵی دابەشكردنی موچەن و كارمەندان و موچەخۆرانی ئەو وەزارەت و شوێنانەی كاتی وەرگرتنی موچەكانیانە دەتوانن هاتوچۆ بكەن.
هەروەها تیمەكانی سیانەی ئاو و كارەبا، ئەو هێزە ئەمنیانەی لە ئەركدان، تیمەكانی شارەوانی، راگەیاندنكاران كە لە ئەركدان، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و بارە لەناكاوەكان، ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتكاران و كۆنسوڵخانەكان و یو ئێن، كارمەندانی تەندروستی و ئەو ئۆتۆمبێلانەی خواردن بۆ كەرەنتینەكان دەگوازنەوە، هیچ رێگریەك لە هاتوچۆكردنیان ناكرێت.
شەوی هەینی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە 12 ی نیوەڕۆی رۆژی شەممەوە هەموو جۆرە هاتوچۆیەكی ئۆتۆمبێل و پیادە رادەگیرێت و رێگەپێدانەكانی پێشوو هەڵدەوەشێنرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group