عادل عەبدولمەهدی: دۆخی عیراق بەراورد بە وڵاتان لەبارەی كۆرۆناوە باشترە

05/04/2020 عێراق

نەوا 
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر رایدەگەیەنێت، دۆخی عیراق بەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیهان لە رووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ‌ باشترە، چونكە هەر زوو رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوە گیرانەبەر.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكایەتیی كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراقی كرد، بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەو دۆخە سیاسی و ئەمنییەی عیراق پیایدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام زوتر لە وڵاتانی دیكە رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا دەستپێكرا، بۆیە دۆخی تەندروستی و قەدەغەی هاتووچۆ لە عیراق بەراورد بە وڵاتانی دیكە باشترە.
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق دەشڵێت، بەكەمسەیركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن هەندێك لە وڵاتانەوە وایكرد باجێكی قورس بدەن.
عەبدولمەهدی هۆشداریشی دا لە هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی قەیرانەكە و دروستكردنی شڵەژان و دڵەراوكێ بە بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group