ترامپ بە دابەزاندنی بەرگریی لەشی ئەمریكییەكان تۆمەتباردەكرێت

05/04/2020 جیهان

نەوا
بەهۆی ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‌ ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو لەدوو هەفتەی‌ داهاتوودا زۆرترین خەڵك بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵمەتی‌ "ترامپ بەرگری‌ لەش دادەبەزێنێت" لە لایەن چەند چالاكوانێكی‌ مەدەنییەوە بەرێوەچوو.
دۆناڵد ترامپ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هۆشداریی توندی دابوو لەبارەی بڵاوبونەوە و قوربانییانی كۆرۆنا لە وڵاتەكە و وتبوی‌ "لە دوو هەفتەی‌ داهاتوودا زۆرترین خەڵك بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن و دۆخی‌ كۆرۆنا وەك دۆخی‌ شەڕ وایە، تەنها لەشەڕدا بەو ژمارەیە خەڵك دەبنە قوربانی‌"، لەسەر ئەو قسەیەی‌ ترامپ، ژمارەیەك چالاكوانی‌ مەدەنی‌ هەڵمەتی‌ "ترامپ بەرگری‌ لەش دائەبەزێنێت"یان بەرێوەبرد.
ئەو چالاكوانانە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵمەتەكەیان بەڕێوەبرد و رەخنەی ئەوەیان لە سەرۆكی ئەمریكا گرت، كە بەو قسانەی هاووڵاتیانی ئەمریكا دەترسێنێت و بەرگریی‌ لەشی‌ ئەمریكاییەكان دادەبەزێنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group