نه‌وا
عه‌دنان زورفی داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات كاتێك دیاریبكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه وزارییه‌كه‌ی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عیراقی "واع" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌دنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، به‌فه‌رمی داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق كردووه واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه وزارییه‌كه‌ی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دیاریبكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عیراقی له زاری زورفی-یه‌وه ته‌ئكیدیكردۆته‌وه له گرنگیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و خێرا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی له‌ئارادان.