سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: له‌و شاخه‌ وه‌رنه‌ خواره‌وه‌ و بڕۆن ده‌رۆزه‌ بكه‌ن

05/04/2020 عێراق

نه‌وا
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "حكومەتەكەی مەسرور بارزانی بۆی نییە بەناوی كۆرۆناوە لەوە زیاتر سنور ببەزێنێت".
سەركەوت شەمسەدین لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوكەوە نوسیویەتی "هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئازادن چۆن و لە چ رێگەیەكەوە كۆمەك كۆدەكەنەوە و دەیبەخشن، بۆیە مافی حكومەت نییە رێگەمان بۆ دانێت چۆن خێر و هاوكاریەكانمان دەبەخشین".
نوسیویشیەتی "دواهەمین شوێن خەڵك متمانەی پێبكات و پارەی لێدانێ حساب بانكیەكانی ئێوەیە، سنوری خۆتان بزانن، لەو شاخە وەرنە خوارەوە و بڕۆن دەرۆزە بكەن و پارەی ژێر زەمینەكانتان و بانكەكانی لوبنان و توركیا بهێننەدەرەوە نەك تەماح بكەنە گیرفانی خەڵك، رۆژ بەرۆژ ناشیرینی زیاتری ئەم كابینەیە دەردەكەوێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group