نه‌وا
ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بۆریس جۆنسن به‌مه‌به‌ستی پشكنینی زیاتر له نه‌خۆشخانه‌یه، له‌كاتێكدا دوای 10 رۆژ له توشبوونی به كۆرۆنا له‌ئێستادا نیشانه‌كانی به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ش هاتووه، "به‌پێی ئامۆژگاری پزیشكه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیر چووه بۆ نه‌خۆشخانه. ئه‌مه‌ش بۆ ئاماده‌باشییه چونكه دوای 10 رۆژ له توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه، هێشتا نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رده‌كه‌ون."
هاوكات جێرێمی هه‌نت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا وتی: "ناكۆكییه سیاسییه‌كان هه‌رچیه‌ك بن له ئێستادا گرنگ نیه و ئێستا هه‌موو وڵاته‌كه یه‌كگرتووه‌و ده‌مانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌مان به‌زووترین كات ته‌ندروستی باش ببێته‌وه".
نیكۆلا ستورگینیش وه‌زیری یه‌كه‌می سكۆتله‌ندا له‌لای خۆیه‌وه وتی: "هیوای زوو چاكبوونه‌وه ده‌خوام بۆ سه‌رۆك وه‌زیر".