نه‌وا
زانایانى ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌ده‌ن له ته‌قینه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌فته‌ى داهاتودا و پسپۆڕێكی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت "وه‌ك هێرشه‌كه‌ى "11ى سێپته‌مبه‌ر" و "پێرلأ هاربه‌ر" ده‌بێت و هه‌فته‌یه‌كى خه‌مناك ده‌بێت بۆ ئه‌مریكییه‌كان".
ئه‌نتۆنى فاوشى گه‌وره زاناى تیمى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له كۆشكى سپى ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌مریكییه‌كان ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ هه‌فته‌یه‌كى خراپ، ناڵێم بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، چونكه ئه‌وه لێدوانێكى هه‌ڵه‌یه".
لاى خۆیشیه‌وه جیرۆم ئادامز گه‌وره پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى له ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، ئه‌م هه‌فته‌یه زۆر قورس ده‌بێت و ئه‌گه‌ر راستگۆبن خه‌مناكترین هه‌فته ده‌بێت له ژیانى ئه‌مریكییه‌كاندا، بۆیه پێویسته له یه‌ك دوربكه‌ونه‌وه و لانیكه‌م بۆ 30 رۆژى تر له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌ك هێرشه‌كانى "پێرڵ هاربه‌ر" و "11ى سێپته‌مبه‌ر" ده‌بێت، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه له یه‌ك شوێندا نابێت و سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه.
ژماره‌ى توشبوان و قوربانیانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه، تائێستا زیاتر له 337 هه‌زار كه‌س توشبون و 9 هه‌زار و 637 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.