بەریتانیا، ئیسپانیا و ئیتالیا زۆرترین ژمارەی مردن بە كۆرۆنایان تۆمار كرد

08/04/2020 جیهان

نەوا
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 938 كەس لە بەریتانیا، 628 كەس لە ئیسپانیا و 542 كەس لە ئیتالیا بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە تەندروستیەكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتوەتە 60 هەزار و 733 كەس و لەو ژمارەیە حەوت هەزار و 97 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات لە ئیسپانیاش ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 146 هەزار و 690 كەس، كە 14 هەزار و 673 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و لە ئیتالیاش 139 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون و ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە 17 هەزار و 669 كەسە.
هەر لە ئەوروپا و لە وڵاتی بەلجیكا 205 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە مردوون و بەمەش كۆی ئەو كەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە دوو هەزار و 240 كەس، لە هۆڵەنداش بە تۆماركردنی 147 حاڵەتی مردن ژمارەكە گەیشتوەتە دوو هەزار و 248 كەس.
لە نەرویج كە كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی تێدا راگەیەنراوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون تۆمار نەكراوە و تەنها چوار حاڵەتی مردن راگەیەنراوە.
لە ئەمریكاش كە ئێستا بۆتە ناوەندی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە زیاتر لە 406 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 13 هەزار و 89 حاڵەتی مردن تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group